لەڕووی یەدەگی نەوتەوە عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانی جیهاندایە
٦ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نوێترین داتای رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)دەریدەخات کە عێراق لە پلەی چوارەم دێت لەسەر ئاستی جیهان لە رووی یەدەگی نەوتی خاو.
ئەمڕۆ شەممە 6ـی کانونی یەکەمی 2025، داتاكانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) دەریدەخات کە ڤێنزوێلا لە پێشەنگی لیستەكە دێت بە 303 ملیار بەرمیل، دوای ئەو سعوودیە لە پلەی دووەم دێت بە یەدەگی 267 ملیار بەرمیل و دوای ئەویش ئێران لە پلەی سێیەم بە 208 ملیار بەرمیل و لە پلەی چوارەم عێراق بە 145 ملیار بەرمیل نەوت دێت.
