٦ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایەگەیاند:" لەپێناو دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و ئارام و رەچاوکردنی هەستی ملیۆنان لەحاجییان و عومڕەکاران، وێنەگرتن لە مەککە و مەدینە قەدەغە دەکرێت ".
ئەمڕۆ شەممە 6ـی کانونی یەکەمی 2025، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند، ئەوانەی بە تیروپشک بۆ وەرزی حەجی 2026 هەڵدەبژێردرێن، وێنە یان ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) لە مەدینە و حەرەمی پیرۆز لە شاری مەککەی پیرۆز قەدەغە دەکرێت، کاروان ستونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستانیش رایگەیاند، ئەو هەنگاوەى سعودیە لەپێناو خزمەتکردنى حاجیان و دروستکردنى کەشێکى ئیمانییە بۆ ئەوەى دوربکەونەوە لە سەرقاڵبوون بە مۆبایل و شتى دیکەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواش لە حاجیانى کوردستان دەکات، لە کاتى چوونیان بۆ پرۆسەى حەج، پێشوازى لەو بڕیارە بکەن و هاوکار و هەماهەنگ بۆ ئەوەى هەمیشە حاجیانى کوردستان بەسەرکەوتوو دابنرێن.
