ڕاگەیەندراوێک لە شارەوانی سلێمانیەوە

٦ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو دەکرێت لە سلێمانی و تیمی شارەزا و ئامێری فریاگوزاری خێرا لەناو گەڕەکەکان جێگیر دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە 6ـی کانونی یەکەمی 2025، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرەڕای کەمی ستاف و ئامێرەکان، دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلەکە دەکەن و بڕیارە بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنووری شارەوانیی سلێمانی لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر بکەن، لەگەڵ چەندین ئامێری فریاگوزاری خێرا .

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکەن، لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین، بۆ هەر پێشهات و رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یان دروستبوونی لافاو، بە زووترین کات پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 100 بکەن کە ژمارەی تیمی فریاگوزاری شارەوانی سلێمانییە.