ئاگاداریەک لە بەرگری شارستانی سۆرانەوە
٦ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی پێشبینەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 6ـی کانونی یەکەمی 2025، بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێ سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە ناوچە شاخاوییەکان و لە شیو و دۆڵ و قەراغ رووبارەکانیش نزیک نەبنەوە.
