پۆلیسی هەولێر وردەکاری رووداوی گیان لەدەستدانی دوو سکیوریتیەکەی راگەیاند

٦ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پۆلیسی هەولێر وردەکاریی رووداوەکەی سەر شەقامی 40 مەتریی هەولێر رایگەیاند، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دوو کارمەندی سیکویرتی و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە 6ـی کانونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی کێشاوە بە پاسەوانەکاندا، جۆری تۆیۆتا – پیکاب بووە و و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە، شۆفێرەکەی لە کاتی رووداوەکەدا لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس لە بەردەم دەرگای شوقەکان وەستاوە و شۆفێرەکەی سەرقاڵی قسەکردن بووە لەگەڵ دوو کارمەندی سکیوریتی بۆ ئەوەی رێگەی پێ بدەن بچێتە ژوورەوە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلە پێکابەکە خۆی کێشاوە بە مارسیدسەکە و دوو پاسەوانەکەدا.

وتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە هەردوو پاسەوانەکە بە ناوەکانی (محەمەد سەردار موحسین) و (ئەحمەد محەمەد شەریف) گیانیان لەدەستداوە.