کەشناسی: نمەباران دەبارێت

٦ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە چەند ناوچەیەک.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی