وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: ماوەی سەرۆکایەتی سودانی کۆتایی هات
٥ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، به هه‌ڵه حزبوڵڵا و حوسییه‌كان نه‌خراونه‌ته‌وه ناو لیستی تیرۆرەوە و یارییەکەی سودانی كۆتایی هات.
عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: "به هه‌ڵه حزبوڵڵا و حوسییه‌كان نه‌خراونه‌ته‌وه ناو لیستی تیرۆرەوە و هەڵە لە کارێکی ئاوادا ناکرێت".
ئاشکراشیکرد، سودانی له هه‌موو گروپه‌كانی واتسئه‌پی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوورخراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشكرد، یارییەکەی سودانی كۆتایی هات و خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی نابینێت.
