سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت و ئەوانەشی ئەو هەڵەیەیان کردووە سزابدرێن

٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆك وەزیرانی رایگەیاند، پێویستە لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكرێت و لایەنی بەرپرس دیاریی بكرێت و سزا بدرێن، بەهۆی ئەو هەڵەیەی لە بڕیاری لیژنەی سڕكردنی پارەی تیرۆریستان ژمارە 61 روویداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی کانونی یەکەمی 2025، محەمەد شیاع سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیان، لیژنەكە بڕیاری دا هەردوو لایەنی حزبوڵای لوبنانی و ئەنساڕوڵای یەمەنی وەک دوو رێكخراوی تیرۆریستی بناسێنێت و بڕیارەكەش لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوكرایەوە، بەڵام زۆری پێنەچوو راگەیاندرا هەڵە كراوە و ناوی ئەو دوو رێكخراوە لە بڕیارەكە دەسڕێتەوە و مەبەستەكە ئەوان نین.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە دەكات و ئەوانەشی هەڵەیان كردووە دەبێت سزابدرێن.