٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک ئامادەی فرۆشتنی ئاو بێت، ئێمە دەیکڕین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی کانونی یەکەمی 2025،عەباس عەلی ئابادی وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند، حکومەت بە نیازە ئاو لە وڵاتانی دراوسێی بكڕێت بەهۆی ئەو شەپۆلە وشکەساڵییەی كە بە شێوەیەكی بەربڵاو کاریگەری لەسەر وڵاتەكە دروستكردووە، بۆیە هەر وڵاتێک ئامادەی فرۆشتنی ئاوبێت، ئێمە دەیکڕین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو شەپۆلە وشکەساڵییەی كە بە شێوەیەكی بەربڵاو کاریگەری لەسەر وڵاتەكە دروستكردووە، بەجۆرێک کە زۆرینەی بەنداو و سەرچاوەئاوییەکانی وڵاتەکە وشکیانکردوە یاخود بەرەو وشکبوون دەچن، تەنانەت قەیرانی ئاو یەکێکە لە هۆکارەکانی بیرکردنەوە لە گواستنەوەی پایتەختی وڵاتەکە لە تارانەوە بۆ جێگەیەکیتر.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێران یەکێکە لە وشکترین وڵاتەکانی جیهان و لەم چەند ساڵەی دواییدا رێژەی بارانبارین بەشێوەیەكی بەرچاو کەمبووەتەوە، لەگەڵ زیادبونی وشکەساڵی و دیاردە توندەکانی دیکەی کەشوهەوا .
