وادەی مامەڵەکردنی حاجیان درێژکرایەوە

٤ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئەو کەسانەی ناویان لە پڕۆسەی حەج دەرچووە، ماوەی مامەڵەکردن درێژکرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4-12-2025، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بە فەرمانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ماوەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجیان بۆ رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو رێککەوتی 8-12-2025، درێژکرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەش بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو کەسانەی ناویان لە پڕۆسەکە دەرچووە یان رێنمایی (تنازول) کردن دەیانگرێتەوە، دوای ئەو رێکەوتە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە کە نەھاتوون .