٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند:" ئەو لێدوانە بێڕێز و بێسنورانەی دوێنێ پەسەند ناکەین و پێویستە بە زوترین کات لەم هەڵە گەورەیە پاشگەز ببنەوە و راست بکرێتەوە ".
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی کانونی یەکەمی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبونەوەی گروپی پەرلەمانی پارتەكەی ڕایگەیاند:" لێرەدا دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە بە هیچ شێوەیەک ئەو لێدوانە بێڕێز و بێسنورانەی دوێنێ پەسەند ناکەین و بە قبوڵنەکراوی دەزانین کە هاوپەیمانمان دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپەی کردبووە ئامانج ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێویستە بە زووترین کات لەم هەڵە گەورەیە پاشگەز ببنەوە و راست بکرێتەوە، ئەو بەیاننامەیەی لەلایەن نوسینگەی وتەبێژی بارهگای بارزانییەوە، دەوڵەت باخچەلی كردوەتە ئامانج لە ناوەڕۆکدا جێگای قبوڵكردن نییە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، 29ـی مانگی ڕابردوو، مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی بۆ بهشداریكردن له دووەم رۆژی سیمپۆزیەمی مەلای جزیرێ گهیشته جزیرێی باکوری کوردستان، دەركەوتنی پاسەوانەكانی بەچەکی قورس و جلی سەربازیەوە، بەپرسانی توركیای نیگەران كرد و لەوباریەوە دهوڵهت باخچهلی ڕایگەیاند:" ئەو سیمپۆزیۆمەی مەسعود بارزانی بەشداری تیادا كرد شەرمەزارییە، سەربازی بیانی ببینین لە نیشتمانەكەمان بە چەكەوە بێن و بچن ".
