نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی میدیاکانی پارتی دەداتەوە

٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئۆفیسی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەلایەن میدیاکانی دەسەڵاتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ماوەیەکە هەندێک میدیای درۆزنی پارتی فێربوون جار جار هەواڵی درۆ بەناوی سەرچاوەیەک بڵاودەکەنەوە، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، کە هیچ کەسێکی نەوەی نوێ نە بەرپرس نە تەنانەت خۆبەخشێکیش لێدوان بۆ کەناڵێک نادات بە پارەی دزراوی میللەت بەرێوەبچێت، هەروەها هەموو میدیاکانی پارتی باش دەزانن کەسی نەوەی نوێ قسەیان بۆ ناکات بۆیە درۆ بڵاودەکەنەوە بە ناوی سەرچاوەوە.

ئەو میدیایانە هەرچەندە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئیتیکی رۆژنامەوانی، بەڵام ئەگەر زەرەیەک رەوشتی رۆژنامەوانیان تێدابێت هەواڵی درۆ بەناوی سەرچاوەی درۆ بڵاوناکەنەوە، بەڵکو راستیەکە بە هاوڵاتییان دەڵێن، کە نەوەی نوێ لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوو دانەبەزیوەتە سەر ئەو ئاستە نزمەی لێدوان بۆ میدیاکانی دەسەڵات بدات، یاخود ئەگەر راست دەکەن کێ لێدوانی داوە بە ناوی خۆیەوە بڵاوی بکەنەوە.

ئوفیسی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

3-12-2025