٣ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
