سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشکراکرا
٢ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
لیستی ناوی ئەو کەسانە ئاشکراکرا کە کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە رۆژنامەیەکی وڵاتەکەی راگەیاند، کە لیستی سەرەتایی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران فراوانترکراوە بۆ ئەوەی نۆ ناو لەخۆ بگرێت.
ئاشکراشیکرد، ناوەکانی ناو لیستەکە بریتین لە: “نوری مالکی، حەیدەر عەبادی، محەممەد شیاع سودانی، حەمید شەتری، عەلی شوکری، قاسم ئەعرەجی، عەبدولحسێن عەبتان، بەسیم بەدری و محەممەد دەڕاجی”.
بە وتەی سەرچاوەکە، ئەم هەنگاوە کێبڕکێی سیاسییە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا.
