“ئاڵا هەڵبکەن ئینجا تاقیکردنەوە ئەنجامبدەن”
٢ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
پەروەردەی هەرێم ئاگاداری خوێندنگەکان دەکاتەوە، کە لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، سەرەتای دەوام بۆ بەرز راگرتنی ئاڵا تەرخان بکەن، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 2-12-2025، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکوک) دەکاتەوە، کە بەمەبەستی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان لە رێکەوتی 17-12-2025، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار دەکەنەوە، کە سەرەڕای بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکان، کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکرێت، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام بدرێت.
