٢ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، مانگی ڕابردوو 260 به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له‌سێداره‌دراون و ئه‌و ئاماره به‌راورد به مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو 2024 134 حاڵه‌ت زیادیکردووە واته 106% زیادی كردووه بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە مانگی تشرینی دووەمدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی کانونی یەکەمی 2025، رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به ئاماره تۆماركراوه‌كان له ناوه‌ندی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕێكخراوەکە، له ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2025ـدا سزای لەسێدارەدان بۆ 260 به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌دا جێبه‌جێكراوه، كه ناسنامه‌ی 257 به‌ندكراویش به ته‌واوی ئاشكراكراون و به‌دواداچونیش بۆ ناسنامه‌ی سێ به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌و مانگه‌دا هیچ حاڵه‌تێك له جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌زهه‌بی تۆمار نه‌كراوه، له‌نێو كۆی لهسێدارهدراوهكانیش حه‌وت ژن هه‌یه، هه‌روه‌ها 1%ی ئه‌و سزایانه‌ش له سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانی ئێران بڵاوكراونه‌ته‌وه، چوار كه‌سیش به‌نهێنی و به‌بێ ئاگاداری كه‌سوكاره‌كانیان له‌سێداره‌دراون، له‌كۆی 260 زیندانیكهش 35 كه‌سیان كوردن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2024ـدا، سزای لەسێدارەدان بۆ 126 به‌ندكراو جێبه‌جێكراوە، ئاماره‌كه‌ی مانگی رابردووش زۆرترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانه له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌ئێران.
