١ كانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم مووچەی چەند دەستە و وەزارەتێک دابەشدەکرێت.
بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکیی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن مووچە وەردەگرن.
هەر بەپێی لیستەکە مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار، کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی دابەشدەکرێت.
هەروەها، هێزی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، کە داوا لە مووچەخۆران دەکەن لەدوای کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆوە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.
