هیتلەر: من پەیوەندیم بە هیتلەرەوە نییە چونکە کەسێکی زاڵم بووە

٢٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئاژانسێکی ئێرانی دەڵێت، کەسێک بەناوی هیتلەر خۆی بۆ هەڵبژاردنی وڵاتەکەی کاندیدکردووە و بەزۆرینەی دەنگ دەرچووە.

ئاژانسی ئێران وۆچ بڵاویکردەوە، ئەدۆلف هیتلەر ئۆنۆنا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020دا لە بازنەی هەڵبژاردنی ئۆمپوندجا سەرکەوت بەهۆی ناوەکەیەوە سەرنجی جیهانی بۆ خۆی راکێشا.

هەر لەوبارەیەوە، هیتلەر دەڵێت: “رەنگە باوکم نەیزانیبێت ئەدۆلف هیتلەر چییە، کاتێک منداڵ بووم ناوەکە بە تەواوی ئاسایی بوو بۆ من، بەڵام کاتێک گەورە بووم، تێگەیشتم کە ئەم پیاوە زاڵمە دەیەوێت دەست بەسەر هەموو جیهاندا بگرێت، بەڵام من هیچ پەیوەندییەکم بەوەوە نییە”.

وتیشی، کە ئامادەنییە ناوەکەی بگۆڕێت چونکە لە هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکاندا تۆمارکراوە و هەروەها زۆر درەنگ بووە بۆ گۆڕینی.

ئەدۆلف هیتلەر ئۆنۆنای تەمەن 59 ساڵ، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020ـی نامیبیا، 85%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا و لەئێستادا بەنیازە جارێکی دیکە وەک ئەندامێکی پارتی چەپ سواپۆ لە وڵاتی باشووری رۆژئاوای ئەفریقا خۆی کاندیدبکاتەوە.