کەشناسی عێراق: سێشەممە باران دەبارێت

٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە بارانبارین زۆربەی پارێزگاکان عێراق دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەش هەورە بروسکە روودەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، بۆ سبەینێ سێشەممە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بارانبارین ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و دەوروبەری دەگرێتەوە و بۆ رۆژی چوارشەممە دەگاتە زۆرینەی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت، لە بەشێک لە ناوچەکان بارانبارین بە شێوەی نمەباران بێت، لە بەشێکی دیکەیاندا هەورە بروسکەی لەگەڵدابێت.