پشوو راگەیەندرا

٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لە هەرسێ پارێزگای بابل، میسان و زیقاڕ بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی كچی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بڕیاردرا رۆژی سێشەممە بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ دووشەممە، دیوانی هەرسێ پارێزگای بابل، میسان و زیقاڕ، لە سێ راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردەوە، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، كچی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و هاوسەری ئیمام عەلی كوڕی ئەبو تاڵب، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە، 25ـی ئەم مانگە بكرێتە پشووی فەرمی لە فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكانی ئەو پارێزگایانە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكان، پشووەكە فەرمانگە ئەمنی و تەندروستیی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە و دەوامی ئاسایی دەکرێت.