وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین راگەیەندرا
٢٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە بارانبارین و هەورە بروسکە لە هەرێم دەستپێدەکات.
دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی سبەینێ دووشەممەوە لە رۆژئاوای عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کورستان بارانبارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەشوهەوای شارەکانی دیکە تا رادەیەک جێگیر دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە زۆربەی ناوچەکان دەکەونە ژێر کاریگەریی رەوشی لاوازی کەشوهەوا، ناسەقامگیرییەکی سنوردار لە کەشدا دەبێت.
