بکوژی ئەو گەنجەی بەدەستی هاوڕێکەی کوژرا دەستگیرکرا

٢١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بکوژی ئەو گەنجەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە عەلوەی سلێمانی لەلایەن هاورێیەکیەوە بە دەرنەفیز کوژرابوو دەستگیرکرا

ئەمڕۆ هەینی 21ـی تشرینی دووەمی 2025، ئاسایسی سلێمانی ڕایگەیاند، بکوژی ئەو گەنجەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە عەلوەی سلێمانی لەلایەن هاورێیەکیەوە بە دەرنەفیز کوژرابوو دەستگیرکرا، كە هەردوكیان شۆفێر بارهەڵگربون لە ڕێگەی كەلار بۆ سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی ڕابردوو دوای دروستبونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان کەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە دەرنەفیز هێرشدەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری دەکات.

وتیشی، قوربانیەكە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا و تۆمەتباری ڕوداوەکە خۆی ڕادەستکرد.