کۆمسیۆن: دەرگای وەرگرتنی تانەکان داخرا و 800 تانە وەرگیراوە تا ئێستا
٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان 800 تانه‌ی تێپه‌ڕاندووه و له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه، پێداچونه‌وه‌یان پێدا ده‌كرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، تانه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان 800 تانه‌یان تێپه‌ڕاندووه، هه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كانیش ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوون له ناردنی تانه‌کان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی تانه‌كان هات.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربه‌ی تانه‌دانه‌كان په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن و ناته‌بایی ئاماره‌كانه‌وه هه‌یه له ڕوانگه‌ی كاندیده‌كانه‌وه.
