مەرزی حاجی ئۆمەران دادەخرێت

٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مەرزی حاجی ئۆمەران دادەخرێت کە یەکێکە لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی هاتووچۆ لەو دەروازەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، بەهۆی زیادبوونی هاتووچۆ لە مەرزی حاجی ئۆمەران و سنووردارکردنی نوێ لە لایەن هەرێمەوە ، مەرزی حاجی ئۆمەران بۆ پیرانشار دادەخرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، داخستنی مەرزی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو رۆژە و لە ئەمڕۆ و سبەینێ جێبەجێدەکرێت و لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووشەوە هاتووچۆ لەسەر بنەمای پیت دەبێت.