٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، مشتومڕی ئێستا لە دەوری قەیرانی ئاو دەسوڕێتەوە و گواستنەوەی پایتەخت ئیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییە.
ئەمرۆ پێنجسەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسعود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند:" کاتێک پێشنیاری گواستنەوەی پایتەختمان کرد، بودجەیەکی پێویست نەبوو، ئەگەر هەبوایە، ڕەنگە بیرۆکەکە جێبەجێ بکرایە ،بەڵام لەوکاتەدا هەندێک دەیانگوت ئەو جۆرە شتانە مەحاڵن، بەڵام ئێستا واقیع ناچارمان دەکات کە ئەو کارە بکەین، دەتوانین تاران پەرە پێبدەین، بەڵام ناتوانین کێشەی ئاوەکەی چارەسەر بکەین ".
ئاماژەی بەوەشكرد، دەتوانرێت ئاو لە کەنداوی فارسەوە بهێنرێت، بەڵام تێچوی هەر مەتر سێجایەک دەگاتە نزیکەی 500 هەزار تمەن و پرسیاری کرد:" ئایا لۆژیکییە بڕە پارەیەکی وا بدەیت بۆ یەک مەتر سێجا ئاو؟ چ لۆژیکێک پاساوی ئەوە دەداتەوە ؟ ".
وتیشی :" قەیرانی ئاو لە ئێران تەنیا لە ئەنجامی وشکەساڵی نییە، بەڵکو دەرئەنجامی دەیان ساڵەی خراپ بەڕێوەبردن و سیاسەتە شکستخواردوەکانە".
ئەمەش لەکاتێکلدایە، تارانی پایتهختی ئێران ڕووبهڕووی قهیرانی كهم ئاوی و وشكهساڵی بووهتهوه كه ژمارهی دانیشتوانهكهی نزیكهی 100 ملیۆن كهسن و تهواوی وڵاتهكه ڕووبهڕووی قهیرانی كهم ئاوی بووهتهوه كه بهپێی وتهی بهرپرسانی وڵاتهكه لهماوهی 60 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوهی نهبووه.
