٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
هاوسەرۆکی پێشووی گشتیی هەدەپە دەڵێت، دەیەوێت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ بکات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی گشتیی هەدەپە، ئەمڕۆ لەڕێگەی پارێزەرەکانییەوە نامەیەکی دەستنووسی خۆی بڵاوکردەوە و بەبێ ناوهێنان، بە تووندی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو کەسانەی قسە و بیروڕاکانی دەشێوێنن و لەژێر ناوی ئەوەوە لێدوان دەدەن.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەشیدا هاتووە، دەیەوێت لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ بکات.
جەختیشیکردەوە: "پێویستە هەمووان بزانن و دڵنیابن، من بەڕێز و بە سەربەرزییەوە هاتمە ئێرە، رێز و کەرامەتی خۆمم نەشکاندووە و دیسانەوە بە سەربەرزییەوە لێرە دەردەچم یان تا دوا رۆژی ژیانم لێرە دەمێنمەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دەمیرتاش رۆژی 4ـی 11ـی 2016 لەگەڵ فیگەن یۆکسکداگی، هاوسەرۆکی هەدەپە و 13 پەرلەمانتاری دیکەی هەمان پارت، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکران.
دەقی نامە دەستنووسەکەی دەمیرتاش:
