پۆلیسی سوید: 742 هاوڵاتی عێراقی و هەرێم دیپۆرتکراونەتەوە

٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پۆلیسی پاراستنی سنووری سوید رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا 11 هەزار کەس دیپۆرتکراونەتەوە و بەشێکی زۆریان هاوڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانن.

ئەمڕۆ پینجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، پۆلیسی پاراستنی سنووری سوید ڕایگەیاند، لە دەستپێکی ساڵی 2024ـەوە تاوەکو ئێستا، بە کۆی گشتی 11 هەزار و 660 کەس دیپۆرتکراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج هەزار و 463 کەسیان لەم ساڵدا بووە و بەشێکی زۆریان کە نزیکەی 8 هەزار کەسن بە خواستی خۆیان دیپۆرتکراونەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو 399 هاووڵاتیی عێراقی و ئەمساڵیش 343 عێراقییان دیپۆرتکردووەتەوە، لەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لەم دوو ساڵەدا دیپۆرتکراونەتەوە 317ـیان بە خواستی خۆیان رۆشتوون و ئەوانەی دیکەش بە زۆر بووە.