کۆمسیۆن: 71 سکاڵای هەڵبژاردن ڕەتکراوەتەوە

٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 71 سکاڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دەستەی کۆمسیارانەوە رەتکراوەتەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025،جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن راگەیاند، ژمارەی سکاڵا زەردەکانی پێشکەشکراو گەیشتە 71 سکاڵا کە سەرجەمیان لەلایەن دەستەی کۆمسیارانەوە رەتکرانەوە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی سکاڵا سەوزەکانیش گەیشتووەتە 32 سکاڵا، هەندێکیان بە بڕیارێک کە لەلایەن دەستەی کۆمیسارانەوەوە رەتکرانەوە، هەندێکی دیکەشیان هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

سکاڵاکان بە سێ رەنگ پۆلێن کراون ئەوانیش:

ڕەنگی زەرد: بێ بەڵگەیە

ڕەنگی سەوز: لێکۆڵینەوەی کارگێڕیە کە کاریگەری لەسەر ئەنجام نییە

رەنگی سوور: رەنگە کاریگەری هەبێت