کاتی دەوام درێژدەکرێتەوە و پشووی ڕۆژانی شەممەش نامێنێت
٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، بەمەبەستی راییکردنی مامەڵە و کاری حاجیان، دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتەکە زیاددەکرێت و پشووی رۆژانی شەممەش نامینێت.
|
ئەمرۆ پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، بڕیاردرا کە دەوامی رەسمی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە رۆژانە تا کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە بەردەوامبێت، پشووی رۆژانی شەممەش هەڵوەشێندرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە تا تەواوبوونی مامەڵەی حاجیان کاری پێدەکرێت.
