٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایانگەیاند، لەچالاکییەکدا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی 19ـی تشرینی دووەمی 2025، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.
