کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی

دهۆک : 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی