وادەی یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ دیاریکرا

١٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، زستانێکی سەخت بەڕێوەیە و لە مانگی 12ـی ئەمساڵەوە بەفرێکی زۆر زیاتر لە ساڵەکانی دیکە بباریت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2025، شارەزایەکی بواری كەشناسی رایگەیاند، دۆخی زستانی ئەمساڵ و رێژەی دابارینی باران و بەفر لە ئاستێكی بەرزدا دەبێت، بەتایبەت لە مانگی 12ـی ئەمساڵ زستانێكی سەخت بەڕێوەیە زوقم و شەختەیەكی هێندە تێدا دەبێت، کە بەشێک ناوچەكان هێندە سەرمایەکەی توند بێت و شەختە و بەستنی زۆر ڕووبدات که زیان بە چەندین درەختی جۆراوجۆر بگەیەنێت و وشکیان بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەكەن رێژەی بەفربارین بەراورد بە هەر سێ زستانی رابردوو زیاتر بێت و لە ئاستێکی پێویست و باشدا دەبێت، و ئاستی باران بارانیش لە وەرزی زستان لە ئاستێكی باشدا دەبێت و چەندین شەپۆلی بەهێزی تێدا دەبن کە کانیاو و چەم و رووبارەکان دەژێنێتەوە.

وتیشی، ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاد دەكات و ئەو بیرانەی وشك بوون دەژێنەوە و بەشێكی بەنداوەكان سەر رێژ دەبن، و ساردترین مانگەکانیش مانگی 12 و 1 و 2 دەبن.