جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە

١٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە چوار هەزار و 90 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-11-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 90 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی ئەو کانزا گرانبەهایە بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نزیکەی 72 دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 703 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 816 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 856 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 935 هەزار دینارە.