لەم هەفتەیەدا تیروپشک بۆ حەجی ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێت

١٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت کە خۆیان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو ئامادە کردووە.


ئەمڕۆ هەینی 14ـی تشرینی دووەمی 2025، کاروان ستوونی وتەبیژی حەج و عومرەی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکاریەکان کۆتاییان هاتووە و تەنها چەند
وردەکاریەک ماوە و لە کاتی تەواوبوونی ئەو وردەکاریە تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە
دەکرێت کە بۆ گەشتی
حەجی ساڵی داهاتوو
خۆیان ناونووسکردبووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ناونووسین بۆ فەریزەی حەج بەشێوەی ئەلکترۆنی
ئەنجامدراوە و لەبەر تازەیی ئەو سیستەمە، پڕۆسەی
وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و رێککارە پێویستەکان ماوەیەکی زیاتری
خایاند بەراوەرد بە سالانی ڕابردوو.