کۆمسیۆن: لیژنە پێکهێنراوە بۆ یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکان

١٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کۆمسیۆن رایگەیاند، لیژنەیەکی پێکهێناوە لە کەسانى یاسایی تایبەتمەند، بە سەرۆکایەتی ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران، لەوانە دادوەر و راوێژکار، بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان.

ئەمڕۆ هەینی 14ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمسیۆن رایگەیاند، لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی دادوەر و راوێژکاران بۆ یەکلاییکردنەوەی تانە و سکاڵاکان پێکهێنراوە، بڕیارەکانی دەستەی کۆمسیاران لە ماوەی سێ رۆژدا لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردن تانەیان لێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو بڕیارێکی دەستەی کۆمسیاران لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا دەدرێت، و ئەنجامی کۆتایی بە بڕیارێکی ئەنجومەن رادەگەیەنرێت، دوای تەواوبوونی پرۆسەی تانەدان و یەکلاییکردنەوە.

ئەمەش لەکاتیکدایە، پێشتر جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتبووی کە کۆی گشتیی سکاڵا تۆمارکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووەتە 101 سکاڵا و 44 سکاڵا پەیوەستن بە دەنگدانی تایبەت و 57 سکاڵای دیکەش پەیوەستن بە دەنگدانی گشتی.