١٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا بارینی نمەباران لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەستپێدەکات، پلەکانی گەرماش دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە.
هەروەها، لە ئێوارەدا سەرەتا بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان رێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەری بارانبارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکەى هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی هەور باراناوی دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت و هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورە تریشقە، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفر ببارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بە نزیکی (4 تــــــا 6) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
