سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆکی رەوتی هەڵوێست دەکات
١٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بهپێی راگهیهندراوێكی رهوتی ههڵوێست، محهمهد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عهلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و بەرەوپێشچونی دەنگەکانی رەوتی هەڵوێست کردووە.
رەوتی هەڵوێست لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی حەمەساڵح کردووە و هیوای خواست کە هەڵوێست ببێتە هێزێکی سەرەکی خزمەتگوزار بۆ خەڵکی عێراق و کوردستان.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، لای خۆیشییەوە بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست پیرۆزبایی لە سودانی کرد بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی دەنگێکی بەرچاو لەلایەن لیستەکەیانهوه.
