عێراقچی: قەرەبووکردنەوەی زیانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ئەستۆی ئەمریکایە

١٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "قەرەبووکردنەوەی زیانی ماددی و مرۆیی بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە لە ئەستۆی ئەمریکایە".

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "سەبارەت بە دەستدرێژییە ئاشکراکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، لە 13 تا 24ـی حوزەیرانی 2025 دژی وڵاتەکەم، کە خەڵکی سڤیل ئامانجە ناسەربازییەکانی وڵاتەکەم بوو.

داواش دەکات و دەڵێت: "داوا دەکەم کە زیانی ئەم جەنگە ئەرکی سەرشانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و دەبێت قەرەبووی سەرجەم ئەو زیانە ماددی و مرۆییانە بکاتەوە کە بەهۆی ئەم پێشێلکاریانەوە بەر ئێران و هاوڵاتییەکانی کەوتوون".