ئەگەری بارینی تاوەبارانی بە بروسکە لەم ناوچەیە هەیە

١٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارینی نمەباران و تاوەباران هەیە، پلەکانی گەرماش (1-2) پلە نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتەکانی شەو دابارین بەشێوەی نمەباران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم، کە لە کاتەکانی درەنگانی شەو لە هەندێک شوێن ئەگەری تاوەباران و بروسکەش هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1– 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی

دهۆک : 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی

سۆران : پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی