جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە
١٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە چوار هەزار و 214 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-11-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 214 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی کانزاکە بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نزیکەی 30 دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 734 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 846 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 886 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 968 هەزار دینارە.
