١٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
لە سنووری دهۆک،لە دوێنێوە گردبوونەوەی بەشێک لە هاوڵاتیانی چەند عەشرەتێک دژی پارتی بەردەوامە و رێگای نێوان دهۆک – هەولێریان داخستووە بەهۆکاری ئەوەی کانیدەکانیان دەنگی پێویستیان هێناوە بەڵام پارتی گۆڕانکاری لە دەنگەکاندا کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2025، لە دوێنێوە بەشێک لە هاوڵاتیانی سنووری دهۆک گردبوونەوە و بەهۆکاری ئەوەی کە کانیدەکانیان بەناوی ( شێرزاد زەکەریا ) لەسەر لیستی پارتی، دەنگی پێویستی هێناوە بەڵام پارتی گۆڕانکاری لە دەنگەکاندا کردووە و بەوهۆیەوە سەرنەکەوتوون بۆ پەرلەمان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان هاوڵاتیانی ژمارەیەک عەشرەت لە شێخان و زاخۆ و بەردەڕەش دژی پارتی گردبوونەوە و دەڵێن، کاندیدەکانیان لە هەڵبژاردن دەنگی پێویستیان هێناوە بۆ بەدەستهێنانی کورسی، بەڵام پارتی دەستکاری دەنگەکانیانی کردووە و بەهۆیەوە سەرنەکەتوون بۆ پەرلەمان.
