16 وڵات مەترسی برسییەتی لەسەرە؛ عێراقی تێدایە؟
١٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
رێكخراوێکی خۆراك هۆشداری دەدات لەوەی کە 16 وڵات رووبەڕووی قەیرانی ئاسایشی خۆراك بووەتەوە.
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكیاندا هۆشدارییدا لە خراپتربوونی قەیرانی ئاسایشی خۆراك لە 16 وڵاتدا بەهۆی ململانێكان و گۆرانی كەشوهەواوە، كە ژیانی ملیۆنان كەسی خستووەتە مەترسییەوە بە تایبەتیش منداڵان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە شەش وڵات لەوانە سودان، فەڵەستین، باشووری سودان، مالی، هایتی و یەمەن نزیكن لەوەی رووبەڕووی مەترسی برسێتی.
دەشڵێت، هەر یەك لە كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ، نەیجیریا، میانمار، سۆماڵ، سوریا، و ئەفغانستان، هەروەها بوركینافاسۆ، چاد، و كینیا، جگە لە دۆخی پەنابەرانی رۆهینگیا لە بەنگلادیش رەوشی ئاسایشی خۆراكیان زۆر مەترسیدارە و پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە.
