نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟
١٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە چوار هەزار و 52 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10-11-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 52 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە نزیکەی 50 دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 710 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 821 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 857 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 978 هەزار دینارە.
