لەبارەی پچڕانی ئینتەرنێت لە رۆژی دەنگدانی گشتی روونکردنەوە دەدرێت
١٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە رۆژی دەنگداندا بەبێ پچڕان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10-11-2025، کۆمپانیای پەیوەندییەکان و زانیاریی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بە هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی تۆڕەکان و ژێرخانی تەکنیکی.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دەنگدان خزمەتگوزارییەکی سەقامگیر بەبێ وەستان و پچڕان دەستەبەر دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، چوونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و تیمێکی تەکنیکییان ئامادەکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو.
