كۆمسیۆن: ئەنجامی دەنگە ئەلکترۆنی و دەستییەکان هاوتان
١٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی كۆمسیۆن رایگەیاند، ژماردنی دەستی دەنگەكان و ئەلیكترۆنییەكان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و هاوتای یەكن.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان و ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و یەکسانى تەواوى دەرخستووە.
پێشتریش كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو، شریتی ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەتیان گەیاندووەتە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان.
