قەیس خەزعەلی: كەركوك عێراقییە و هەر قسەیەكیش دەكرێت بانگەشەی هەڵبژاردنە
٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت: "كەركوك عێراقییە، هەر قسەیەكی دیکەش كە دەكرێت بانگەشەی هەڵبژاردنە".
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق، لە چاوپێکەوتنێکیدا وتی: "کەرکوک پارێزگایەکی عێراقییە بۆ هەموو گەلەکەی، پێویستە گەلەکەمان دڵنیا بێت لەوە، کەرکوک شارێكی عێراقییە بە هێڵی سوور و ئەو پرسەمان كۆتایی پێهێناوە، هەر قسەیەکی دیکەش كە پێچەوانەی ئەمە دەكرێت ئێستا تەنیا بانگەشەی هەڵبژاردنە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ وەبەرهێنانی ئەمریکادا نییە، بەڵام ئەگەر ئەرکی ساڤایا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران بێت، ئەوە قەدەغەیە".
وتیشی، داواکاری سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەكاتی خۆیدا نییە.
