کۆمسیۆن: ئێمەش نازانین کێ دەنگ بە کێ دەدات
٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند: "پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە نهێنی دەمێنێتەوە، تەنانەت کۆمسیۆنیش نازانێت دەنگدەران دەنگیان بە کێ داوە".
ئەمڕۆ شەممە، 8-11-2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا دەڵێت: "دڵنیایی بە هەموو دەنگدەران دەدەین، پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە نهێنی دەمێنێتەوە، تەنانەت کۆمسیۆنیش نازانێت دەنگدەران دەنگیان بە کێ داوە".
وتیشی، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ سەرباز و ئاوارەکان سبەینێ یەکشەممە، 9-11-2025، لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە دەستپێدەکات، تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
