پاکستان و ئەفغانستان دەربارەی ئاگربەست بڕیاریاندا
٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری بەرگری پاکستان رایگەیاند، دانوستانەکانیان بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئەفغانستان کۆتایی هاتووە و نەگەیشتوون بە رێککەوتن.
ئەمڕۆ شەممە، 8-11-2025، محەممەد ئاسیف، وەزیری بەرگری پاکستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دانوستانەکانیان بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئەفغانستان کۆتایی هاتووە و نەگەیشتوون بە رێککەوتن.
وتیشی، ئاگربەست کاتێک بەردەوام دەبێت کە هێرش نەکرێتە سەر خاکی وڵاتەکەیان.
هاوکات، حکومەتی ئەفغانستانیش لەوبارەیەوە دەڵێت، دانوستانەکان بۆ ئاگربەست بە نیەتی خراپ بەڕێوەبراوە و هۆشداری دەدەن لە دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوانیان لەگەڵ پاکستان.
