ئەمریکا: ئەم گروپە تیرۆرستیانە بەشداری هەڵبژاردنی عێراق ناکەن

٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: "بە بڕیاری ئەمریکا شەش گروپی چەكدار قەدەغەیە بەشداری لە حكومەتی داهاتووی عێراق بكەن".

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، ئەمریكا بڕیاری دەركردووە شەش گروپی چەكدار كە بە تیرۆرست ریزبەندی كردوون، قەدەغەیە بەشداری لە حكومەتی داهاتووی عێراق بكەن.

وتیشی: "پێویستە بەغدا بڕیارەكە بەهەند وەربگرێت بۆ ئەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بەردەوامبێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمریکا ناوی ئەو گروپانەی نەهێناوە و بە ئاشکرا نەیخستووەتەڕوو.