هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەشدەکرێت

٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، سبەینێ رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5-11-2025، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(10) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان رۆژی پێنجشەممە بەرواری (6)ـی نۆڤەمبەر، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.